Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گورزێکی کوشندە بەر ئاتلێتکۆ مەدرید کەوت

رۆخیبلانکۆس بەیاننامەی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید بە پێکانی یاریزانێک گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.

رۆبن لۆ نۆرماند، بەرگریکاری نێودەوڵەتی ئیسپانیا، ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

دوێنێ چوارشەممە، پشکنینی تەواو بۆ لۆ نۆرماند کرا و سەرەتا پێشبینی پێکانێکی قورسی لێدەکرا، بەڵام بەستەرەکانی ئەژنۆی سەلامەت دەرچوون.

ئاتلێتیکۆ بەیاننامەیەکی لەسەر پێکانەکەی لۆ نۆرماند بڵاوکردەوە، بەبێ ئەوەی وادەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا بکات. لۆ نۆرماند چارەسەری سرووشتی دەستپێکردووە.

لۆ نۆرماند لە یارییەکەی بەرامبەر یونیۆن جیڵواس لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو، دوای بەرکەوتنی بە ئادەم رزقان، یاریزانی نێودەوڵەتی جەزائیری.

بابەتی زیاتر

Back to top button