Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

هالاند ژمارەیەکی پێوانەیی مەحاڵی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند بەردەوامە لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکان و یاریی لەدوای یاریی ئاستە گۆڵکارییەکەی خۆی دەسەلمێنێت. ئەمشەوی بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە بۆڕوسیا دۆرتموندی یانەی پێشووی، ریکۆردێکی مێژووی نووسیەوە.

مانچێستەر سیتی لە میانی گەڕی چوارەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لەنێو یاریگای ئیتیحاد و بە سەرکردایەتی هالاند میوانداریی دۆرتموندیان کرد.

سیتی هەرزوو لە رێگەی فیل فۆدن لە خولەکی 22 و هالاند لە خولەکی 29 دەستپێشخەرییان کرد لە گۆڵبارانکردنی زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا.

گۆڵی هێرشبەرە نەرویجیەکە بۆ خۆی ژمارەیەکی پێوانەیی مەحاڵی لەگەڵدابوو، بەوەی بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتیەکەدا لەگەڵ سێ یانەی جیاواز بتوانێت لە 5 یاریی لەسەریەک گۆڵ تۆماربکات.

ئێرلینگ پێشتر لە ساڵی 2019 لەگەڵ ساڵزبێرگ لە 5 یارییدا، لەگەڵ دۆرتموند لە 2021 لە 6 یاریدا و ئەمساڵیش لەگەڵ سیتیزنس لە 5 یارییدا ئەو کارەی ئەنجامداوە.

بەو بردەنەوەیە، کوڕانی پێپ گواردیۆلا کۆی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 10 خاڵ و لە گەیشتنە ریزبەندیی چوارەم.

 

Back to top button