Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

سالیبا بەوپەڕی راشکاویی لەبارەی نیازەکانی ریال مەدرید قسەی خۆی کرد

Yariga App

یاریگا –

ویلیام سالیبا لەنێوان پەرەسەندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ و زیادبوونی دەنگۆی نیازەکانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی بێدەنگی شکاند.

ئەو یاریزانە فەڕەنسیە لەماوەی چەند مێرکاتۆی رابردوودا ئامانجێکی روونی ریال بووە وەک بژاردەیەکی گەورە بۆ هێڵی بەرگری یانە شاهانەکان. لەولاشەوە یانە لەندەنییەکە بەوپەڕی گەشبینیەوە سەرقاڵی پلانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەین. لە نوێترین لێدوانیدا، یاریزانە 24 ساڵییەکە وتی

بێگومان شتێکی زۆر دڵبەرە کاتێک یانەیەکی وەک ئەوە پێت سەرسامە.

دەربارەی ئەوەی چی وای کردووە تا ئێستا بڕیاری لەسەر پەیوەندیکردنی بە مەدریدەوە نەداوە، ناوبراو وتی

چونکە لەپێش هەمووشتێک دەمویست نازناو لەگەڵ ئارسیناڵ ببەمەوە پێش ئەوەی بیر لە هەرشتێکی دی بکەمەوە.

بۆ زانین، ویلیام لەوەتەی ساڵی 2019 یاریزانی گەنەرزە، بەڵام تا ساڵی 2022 کە بە یەکجاریی گەڕایەوە بۆ لەندەن، چەندجارێک بەخواستن نێردراوەتە دەرەوە، بۆ یانەکانی سانت ئیتیان، نیس و مارسیلیا. تا ئێستا لەگەڵ ئارسیناڵ جگە لە جامی قەڵغانی خێرخوازیی ئینگلتەرا، هیچ نازناوێکی دیکەی نەبردووەتەوە.

Back to top button