
یاریگا –
مانوێل ئاکانجی خۆشحاڵە لەگەڵ ئینتەر میلان و هاوکات هیواخوازە یانەکە وەک یاریزانی هەمیشەیی بیری لێبکاتەوە.
ئەستێرە سویسریەکە لە 2ی سێپتەمبەری ئەمساڵ بەخواستن تا درێژایی وەرزەکە لە مانچێستەر سیتیەوە گواسترایەوە ریزەکانی ئینتەر. لە 8 یاریی یانە ئیتاڵیەکە لە سێریائەی و 3 یاریی چامپیۆنزلیگدا بەشداریی پێکراوە.
بەرگریکارە 30 ساڵییەکە خۆشحاڵیی خۆی پیشاندا لەگەڵ کریستیان کیڤۆی راهێنەری ئەژدیهاکان و، وای پیشاندا کە جارێکیتر بیر لە گەڕانەوە بۆ سیتی ناکاتەوە. بۆیە دەربارەی مەرجی کڕینەوەی بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ، وتی
با ببینین… هیوادارم ئینتەر وەک گرێبەستی هەمیشەیی بمکڕێتەوە. زۆر هەست بەباشیی دەکەم لێرە. ئەوپەڕی توانای خۆم پێشکەشدەکەم و پاشان بزانین چی دەبێت.
🚨⚫️🔵 Manuel Akanji on €15m buy option for June 2026: “We will see… I hope Inter will buy me on permanent deal”.
“I feel very good here. I will give my best and then we will see”. pic.twitter.com/yvS1irD5wy
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 3, 2025