
یاریگا –
پێشمەرگەی سلێمانی تووشی چوارەم شکستی لەسەر یەک بوو لە خولی نایابی عێڕاق و راهێنەرەکەشی لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت.
لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی عێڕاق، پێشمەرگەی سلێمانی لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 بە نەفتی بەسڕە دۆڕا، چوارەم یارییە بەدوای یەک پێشمەرگە تووشی شکست دەبێت لە خولەکە، جگە لە شکستی بەرامبەر حدوود لە جامی عێڕاق.
دوای ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە لە خولی نایابی عێڕاق، سەرچاوەیەک بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، ئەرسەلان جەلال، راهێنەری پێشمەرگەی سلێمانی لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت و دەستەی کارگێڕی یانەکە پاڵپشتی خۆیان بۆ دووپات کردۆتەوە.
پێشمەرگەی سلێمانی بە چوار خاڵ لە ریزبەندی 18ـی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی فەهد دەبێتەوە.
گازی باکوور لە دوا خولەکی یاریی گۆڵی یەکسان بوونی لە میسان کرد و لە شکست رزگاری بوو، یارییەکەش 1 _ 1 کۆتایی هات، گازی باکوور بە حەفت خاڵ لە ریزبەندی 11ـی خولی نایابی عێڕاق دێت، گەڕی داهاتووش لە کەرکوک رووبەڕووی ناسڕیە دەکات، پێش ئەم یارییەش شەممە ( 8ـی نۆڤێمبەری 2025 ) لە جامی عێڕاق میوانداری قاسم دەکات.



