
یاریگا –
چاوەکان لەسەر یارییە چارەنووسسازەکەی زاخۆیه بهرامبهر عەینی ئیماراتییە لە جامی یانەکانی کەنداو بڕیاره سبهی كاتژمێر 06:00 لهسهر یاریگا زاخۆ بكرێت.
تۆڕی وەرزشیی یاریگا لە زانیارییەکی تایبەتدا، دواین پێشهات و وردەکاری و ئامادهكارییهكانی یانەی زاخۆ ئاشکرا دەکات و وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە هاندەرانی نیگەران کردبوو.
بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەست تۆڕی وەرزشیی یاریگا کەوتووە، یانەی زاخۆ بە ئامادەکارییەکی تەواوەوە پێشوازی لە یانەی عەینی ئیماراتی دەکات و سەرجەم یاریزانەکانی لە دۆخێکی باشدان، بەڵام گومانێکی بچووک لە ئامادەبوونی کاپتنی یانەکەدا هەیە.
عەتوان 100٪ ئامادەیە
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابووەوە کە ئەمجەد عەتوانی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە، بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکەدا بکات. بەڵام سەرچاوەیەکی باڵا و تایبەت لەنێو یانەی زاخۆ بە تۆڕی وهرزشی یاریگا ڕاگەیاند،
ئەمجەد عەتوان هیچ کێشەیەکی نییە و بە 100٪ بۆ یارییەکە ئامادەیە و چاوهرێی بڕیاری ڕاهێنەردا دەبێت.”
گومان له بهشداریكردنی ئەحمەد ئیبراهیم دهكرێت
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەرجەم یاریزانەکانی تر لەوپەڕی ئامادەباشیدان، تەنیا گومانێک لە بەشداریکردنی ئەحمەد ئیبراهیمی کاپتن و بەرگریکاری یانەکەدا دەکرێت. هێشتا بە شێوەیەکی کۆتایی یەکلایی نەبووەتەوە کە ئایا کاپتن دەتوانێت لە سەرەتاوە بەشداری بکات یان نا، ئەمەش تاکە نیگەرانیی بچووکی ناو پێکهاتەکەی زاخۆیە.
یاریگای زاخۆ ئامادهیه
لەلایەکی ترەوە، یانەی زاخۆ سەرکەوتوو بووە لە جێبەجێکردنی هەموو ئەو تێبینیانەی کە لەسەر یاریگاکەی هەبوون.
دوێنێ، یانەی عەینی ئیماراتی یەکەم یەکەی مەشقی خۆی لەسەر چیمەنی یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ كرد و لیژنەی تایبەتی جامی یانەکانی کەنداویش بە فەرمی ڕەزامەندییان نیشاندا لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکە لەو یاریگایەدا، کە ئەمەش کۆتایی بە هەموو گومانەکان هێنا.
یارییەکە لە چوارچێوەی گەڕی سێیەمی جامی یانەکانی کەنداوە. یانەی زاخۆ لە کۆمەڵەکەیدا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی دووەمدایە، لە کاتێکدا یانەی عەین بە شهش خاڵ پێشەنگی گرتووە، ئەمەش وادەکات یارییەکە بۆ هەردوو لا گرنگییەکی چارەنووسسازی هەبێت.



