Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

دووەم باشترینی مێژووە؛ ئاڵۆنسۆ ریکۆردێکی 64 ساڵەی ریال مەدرید دەشکێنێت

ئاڵۆنسۆ دەستپێکێکی ناوازەی تۆمارکردووە

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە چەند مانگێکە چابی ئاڵۆنسۆ بووەتە راهێنەری ریال مەدرید، بەڵام دەستپێکێکی مێژوویی تۆمارکردووە.

ژمارە ناوازەکانی ئاڵۆنسۆ لە دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا 4-0 تۆمارکرا.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا 14 یاریی فەرمی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە، 13 بردنەوە و یەک دۆڕانی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید هەبووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئۆپتا، 64 ساڵە ریال مەدرید دەستپێکی وەرزی لەمشێوەیە نەبووە، هەروەها دووەم باشترین دەستپێکی مەدریدە لە مێژوودا.

ئاڵۆنسۆ ژمارەیەکی مێژوویی میگێل مونۆز، راهێنەری وەرزی 1961-62ی یەکسانکردەوە، کە لەو وەرزەدا 13 بردنەوە و یەک دۆڕانی تۆمارکردبوو.

ئەفسانەکانی وەکو ئالفرێدۆ دی ستێفانۆ، فێرنیک پوشکاش و فرانسیسکۆ خێنتۆ یارییان بۆ تیمە زێڕینەکەی مەدرید دەکرد. لەو وەرزەدا خول و جامی ئیسپانیای بەدەستهێنا.

تاوەکو ئێستا باشترین دەستپێکی وەرز لە مێژووی ریال مەدرید بۆ وەرزی 1928-29 دەگەڕێتەوە، کاتێک بە سەرکردایەتی خۆسێ ئانتۆنیۆ پێراوندۆ، 13 بردنەوە و یەکسانبوونێکی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان تۆمارکردبوو.

سەرەڕای دەستپێکە ناوازەکەی لەو وەرزەدا، بەڵام پلەی دووەمی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا و بارسێلۆنا بووە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button