Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لەسەر رێچکەی ئێمباپێ؛ یامال بە ژمارەیەکی ناوازە خۆی خزاندە نێو تۆمارەکانی مێژوو

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا دوای زیاتر لە دوو مانگ، یەکەم گۆڵی لە لالیگا کردەوە و ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەی بەرامبەر ئێڵچێ 3-1 پێشکەشکرد.

یامال لە کۆی 80 یاریی لە لالیگا 17 گۆڵی کردووە، ئێستا باشترین دووەم گۆڵکاری مێژووی پێنج پاڵەوانیەتییە گەورەکەی ئەوروپا لە سەدەی 21 کە لە تەمەنی 19 ساڵ بگاتە ئەم ژمارەیە.

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید باشترین گۆڵکاری سەدەی 21ە، کە 23 گۆڵی بەر لە گەیشتنی بە تەمەنی 19 ساڵی کردووە.

یامال لە کۆی 114 یارییدا، بەشداری لە 61 گۆڵدا کردووە، لەوانە 28 گۆڵ، 33 پاسی یەکلاییکەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە، یامال ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ پێدری لە بارسێلۆنا یەکسانکردەوە و ئێستا یەک گۆڵ لە ئانسو فاتییەوە دوورە، هەروەها یامال ژمارەی یارییەکانی لەگەڵ ئیدۆر گۆدیۆنسن یەکسانکردەوە.

لەدوای یاریی شەوی رابردوودا، ئالێخاندرۆ بالدێ باسی لە فشارەکانی سەر یامالی کرد و روونیکردەوە؛

بەردەوام سەرنجەکان لەسەر یامالن، بەڵام پێموایە سەرەڕای بچووکی تەمەنییەوە، یاریزانێکی پیشەگەرە، ئەوەی لە تەمەنی 18 ساڵیدا دەیکات، باوەڕپێنەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button