
یاریگا –
گازی باکوور لە میسان دوایین ئامادەکاری بۆ یارییەکەی بەرامبەر میسان لە گەڕی شەسەمی خولی نایابی عێڕاق کۆتایی پێهێنا.
دوو شەممە ( 3ـی نۆڤێمبەری 2025 ) لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی عێڕاق، گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی میسان دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش گازی باکوور لە یاریگای شەهید مونتەزڕ کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی هێنا.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی کە تەواوی یاریزانانی گازی باکوور بۆ یارییەکە ئامادەن و هیچ پێکراوێک یاخود دابڕانێکیان نیە لە نێو تیپەکە.
نوێنەرەکەی کەرکووک لە پێنج یاریی رابردووی خولەکە خاوەن سەرکەوتنێک و سێ یەکسان بوون و شکستێکە، شەش خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11ـەی خولی نایابی عێڕاق دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی ناسڕیە دەبێتەوە.
بە هۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی عێڕاق، خولی نایابی عێڕاق بۆ ماوەی 18 رۆژ دوەستێت، لە جامی عێڕاق گازی باکوور لە یاریگای خۆی بەرامبەر قاسم یاریی دەکات، یارییەکەش لە ( 8ـی نۆڤێمبەری 2025 ) بەڕێوەدەچێت.



