
یاریگا –
پێپ گواردیۆلا باس لە کاریگەریی هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول دەکات لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەسەر خولی ئینگلیزی جێیان هێشتووە.
مانچێستەر سیتی بە سەرەتایەکی زۆر باشەوە وەرزی نوێی دەستپێنەکرد، بەتایبەت لە خولی ئینگلیزی کە تووشی چەند ئەنجامێکی نەرێنی بوون بە تۆمارکردنی یەکسانبوونێک و سێ شکست تەنها لە 9 هەفتەی سەرەتای خولەکە. لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بۆرنمۆس کە تێیدا جارێکیتر هێزی خۆیان پیشانی رکابەرەکانیان دایەوە و 3-1 بردنەوەیان بەسەر میوانە سەرسەخەتەکەیاندا هێنا، پێپ بە گەشبینیەوە وتی کە نزیکبوونەتەوە لە باشترین ئاستی خۆیان. سەبارەت بە ئاستی رکابەرەکانی ئەم وەرزەیان کە زۆر یانەی چاوەرواننەکراو وەک کێبڕکێکاری سەخت دەرکەوتوون، بەتایبەت بۆرنمۆس، گواردیۆلا وتی
بیرمە کاتێک لەگەڵ بایرن میونشن بووم، هەمیشە گوێم لێدەبوو کە پرێمەرلیگ زۆر قورسترە بەوەی هەر تیمێک دەتوانێ لە هەر تیمێکی دیکە بباتەوە. هەمیشە ئەو هەستەم هەبوو. بەڵام رەنگە لیڤەرپوول و ئێمە ئەوەمان گۆڕیبێت، بەوەی زۆر بەردەوامبووین لەسەر کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵ. هەر وەرزێک زیاتر لە 90 خاڵ. بەڵام وادیارە ئێستا خولەکە گەڕاوەتەوە بۆ سەر دۆخی پێشووی کە هەمووان توانای بردنەوەیان لەوانی دیکە هەیە. ئەمەش شتێک باشە، وەک خولی باسکەی ئەمریکی. تاکە یەک تیم زاڵ نییە. لە کۆتا چوار پێنج ساڵی رابردوودا هەمیشە تیمی جیاواز هەبووە. ئەوەش بۆ تەماشاکار و بۆ نمایش، شتێکی زۆر باشە.
بە بردنەوەکە، سیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 19 و گەرانەوە بۆ پلەی دووەم بە جیاوازیی 6 خاڵ لە ئارسیناڵی پێشەنگ.
🗣️ Pep Guardiola: “I remember when I was in Munich, I always heard the rumour here in England that it is more difficult and that everyone can beat everyone.
“I always had that sense. Maybe Liverpool and ourselves changed the dynamic, being so consistent with so many points –… pic.twitter.com/Xk9xhedozZ
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 2, 2025