Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئێڵچی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی یازدەیەمی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێڵچی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ئێڵچی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا یاریی رابردوو بووە میوانی ریال مەدرید و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.

لەم وەرزەدا لە كۆی دە یاریی حەوت یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا ئێڵچی لە كۆی دە یاریی سێ یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ خوان گارسیا، پێدری، دانی ئۆلمۆ، كریستێنسن، رافینیا، گاڤی و تێر شتیگن رووبەڕووی ئێڵچی دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ئێڵچی بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ

دی یۆنگ، كاسادۆ

لامین یامال، فێرمین، راشفۆرد

فێران

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڵچی

پێنا

چوست، بیگاس، ئافرێگروبەر

نونێز، ئەگوادۆ، فێباس، مێندۆزا، ڤالێرا

سێلڤا، میر

بابەتی زیاتر

Back to top button