Loading...
کوردستان

ئاکرێ هێرشبەرێکی پێشووی زاخۆی گواستەوە ریزەکانی

یانەی ئاکرێ ریزەکانی بەهێزتر دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاکرێ بۆ یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و بەهێزکردنی تیپەکەی، هێرشبەرێکی پێشووی زاخۆی گواستەوە ریزەکانی.

بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردنی تیپەکەی بۆ خولی نایابی کوردستان، بە فەرمی یانەی ئاکرێ گرێبەستی لەگەڵ مستەفا حەنوون هێرشبەری وەرزی رابردووی هەندرێن واژۆکرد، مستەفالە قۆناخی یەکەم وەرزی رابردوو لە ریزی هەندرێن یاریی کرد و قۆناخی دووەمیش بۆ پێشمەرگەی هەولێر یاریی کرد.

مستەفا حەنوون، لە وەرزی 2019 ڕۆلی سەرەکی هەبوو لە گەڕانەوەی زاخۆ بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، مستەفا لە 2021 تاوەکو 2023 لە خولی نایابی کوردستان بۆ ئاڕاڕات یاریی کردووە و لە دوو وەرزی رابردووشدا بۆ یانەکانی هەندرێن و پێشمەرگەی هەولێر یاریی کردووە.

ئەم وەرزە ئاکرێ لە دوو یارییدا دوو یەکسان بوونی هەیە و بە دوو خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button