
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی یازدەی لالیگای ئیسپانیا ریال مەدریدی پێشەنگ میوانداری ڤالێنسیا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤالێنسیا دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ریال مەدریدی پێشەنگی لالیگا بە بردنەوەی لە بارسێلۆنا و زیادكردنی جیاوازی خاڵەكانی رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.
لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی دە یاریی نۆ یاریی بردووەتەوە و تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە.
بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوە دێت.
لە بەرامبەردا ڤالێنسیا لە دە یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە ریزبەندی هەژدەیەمی خولەكە دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ لونین، كارڤاخال، رودیگەر و ئالابا رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ڤالێنسیا بە بێ دیاخابی ، فولكیێ، رەمەزانی و ئۆگرینك رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤاڵڤێردی ،ئەسێنسیۆ، هاوسن، كارێراس
چوامینی، كاماڤینگا
ماستانتونۆ، بێڵینگهام، رۆدریگۆ
ڤینیسیۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڤالێنسیا
ئاگیرێزابالا
تارێگا، كۆرێیا، كۆپیتیێ
فۆلكوێر، سانتاماریا، گوێرا، گایا
لۆپێز، دانجوما، ریۆخا



