Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن بەفەرمی ریکۆردە ناوازەکەی بەناوی خۆیەوە تۆمارکرد

ژمارەیەکی مەحاڵ لە مێژووی تۆپی پێ

Yariga App

یاریگا –

زنجیرە بردنەوەکانی بایرن میونشن بەردەوامییان هەیە و ئەمشەو یانەی کۆڵن قوربانیەکی دیکەی تیمەکەی ڤێنسینت کۆمپانی بوو کاتێک 1-4 بردنەوەیان تۆمارکرد لە میانی جامی ئەڵمانیا.

باڤارییەکان بە سەرکەوتن بەسەر کۆڵن، گەیشتن بە بردنەوەی ژمارە 14 لەدوای یەک لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکانی ئەم وەرزە. بەوەش بەفەرمی ژمارەکەی ئەیسی میلانیان تێپەڕاند کە یاریی رابردوو بە بردنەوە لە مونشن گلادباخ توانیان بگەنەوە بە ریکۆردەکەی رۆسۆنێری کە وەرزی 1992/93 تۆماریان کردبوو.

ژمارەیەکی دەگمەن له مێژووی تۆپی پێ؛ بایرن ریکۆردێکی ناوازەی یەکسانکردەوە

دوو یاریی داهاتووی بایرن بەرامبەر لیڤەرکوزنە لە بوندێسلیگا و، دواتر دەبنە میوانی پاریس سانجێرمان.

 

Back to top button