Loading...
یاریگا

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیار لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ یامال دەدات

دۆخەکە جێگیر نییە

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەیانەوێت لەگەڵ لامین یامال کۆببنەوە و باسی رووداوەکانی یاریی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بکەن.

لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی داهاتوو، هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوا دوو یاریی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەکات، بەرپرسانی هەڵبژاردەکە دەیانەوێت لەو کاتەدا لەگەڵ یامال کۆببنەوە و باسی کۆمەڵێک بابەت بکەن.

یامال و دانی کارڤاخال شەڕە قسەیەکی تووندیان لەنێو یارییەکەدا کرد، ئەمەش دوای لێدوانە پڕمشتومڕەکانی یامال لە پۆدکاستێکی پێش یارییەکە.

رادیۆی کادێنا کۆپێ بڵاویکردووەتەوە، بەپرسانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەیانەوێت لە دروست نەبوونی هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانە دڵنیاببنەوە، تاوەکو کاریگەری نەرێنی لەسەر هەڵبژاردەکە دروست نەکات.

ئامادەنەبوونی کارڤاخال

کارڤاخال بەهۆی نەشتەرگەری ئەژنۆی، ناتوانێت لە کەمپی مەشقی لاڕۆخا ئامادەبێت. تاوەکو ئێستا هەڵوێستی یامال بۆ پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەکە روون نەبووەتەوە و تاوەکو ئێستاش لویس دێ لا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەکە لیستی یاریزانانی یەکلایی نەکردووەتەوە.

ئیسپانیا بەکۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و سێ خاڵ لە پێشەوەی تورکیای خاوەن پلەی دووەمە.

مانگی داهاتوو ئیسپانیا دوو یاریی بەرامبەر تورکیا و جۆرجیا دەکات و تاوەکو ئێستا گەیشتنی بە مۆندیالی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا مسۆگەر نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button