Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

زانیاریی نوێ لەسەر دۆخی نێوان ڤینیسیۆس و ئاڵۆنسۆ

Yariga App

یاریگا –

زانیاریی نوێ لەسەر بارودۆخی پەیوەندی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و چابی ئاڵۆنسۆ گەیشتە سەرچاوە مێدیاییەکان دوای رووداوی گۆڕانکاری پێکردنی ئەستێرە بەڕازیلیەکە لە خولەکی 72ی یاریی کلاسیکۆ کە 2-1 لە بەرژەوەندی ریال کۆتایی هات.

دوای دانیشاندنی ڤینی لەلایەن چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەرەوە، هێرشبەرەکە بە پرتەوبۆڵ و ناڕەزایەتی دەربڕینەوە لاکێشەی سەوزی جێهێشت راستەوخۆ بەرەو راڕەوی یاریزانان، کە دواتر هەر خۆی گەڕایەوە بۆ کورسی یەدەگەکان. تەنانەت سەرچاوەکان ئەوەیان ئاشکراکرد کە ناوبراو لە ناڕەزایەتیەکانیدا هەڕەشەی جێهشتنی مێرێنگی کردووه.

هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت؛ ڤینیسیۆس جونیۆر هەڕەشە لە چابی ئاڵۆنسۆ دەکات

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی، ڤینیسیۆس چیتر متمانەی بە ئاڵۆنسۆ نەماوە و ئێستا پێکەوەش قسە ناکەن. تەنانەت یاریزانە بەڕازیلیەکە بە نوێنەرەکانی راگەیاندووە مەدرید جێدەهێڵێت ئەگەر بێتو وەک یاریزانێکی نەگۆڕ مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت. ئەگەر هیچ لە بارودۆخەکەش نەگۆڕدرێت بابەتەکە هەروا بمێنێتەوە ئەوا گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و پێکەوەگونجانیشیان زەحمەت دەبێت.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button