Loading...
جیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

مێسی بەشداری مۆندیال دەكات؟ خۆی وەڵامدەداتەوە و كۆمەڵێک نهێنی ئاشكرا دەكات

تەواوی لێدوانەكانی لیۆ لە دوایین چاوپێكەوتنیدا

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێ لە دوایین چاوپێكەوتنیدا وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە، هەروەها باس لە بەشداریكردنی لە مۆندیالی داهاتووش دەكات.

لیۆنێل مێسی و ئەرجەنتین لە ساڵی 2022 توانیان بۆ جاری سێیەم لە مێژووی هەڵبژاردەكەیاندا نازناوی جامی جیهانی ببەنەوە، دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە هەڵبژاردەی فەڕەنسایان بردەوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ NBC ئەفسانە لیۆ وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوە؛

بەشداری لە مۆندیالی داهاتوو دەكەیت؟

ئەوە شتێكی ناوازەیە كە بتوانم بەشداری جامی جیهانی داهاتوو بكەم، هیوادارم خوا دەرفەتم پێبدات جارێكی دیكە بەشداری مۆندیال بكەمەوە.

ئەگەر بەشداری بكەم، حەزدەكەم لە دۆخێكی باشدا لە مۆندیال بم، ببمە بەشێكی گرنگ و یارمەتی هەڵبژاردەكەم بدەم.

كاتێک وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئینتەر مەیامی دەستپێدەكەم رۆژ بە رۆژ ئەوە هەڵدەسەنگێنم، تاوەكو ببینم ئایا بەڕاستی دەتوانم %100 ئامادەی مۆندیال بم، ئایا دەتوانم سوودم بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی هەبێت، دواتر بڕیاری لەسەر دەدەم.

ئەوە شتێكی روونە كە زۆر بەپەرۆشم بۆ مۆندیال، ئێمە خاوەنی كۆتا مۆندیالین، بەرگریكردن لە نازناوەكە لە ناو یاریگادا ناوازە دەبێت، چونكە هەموو كات یارییكردن بۆ هەڵبژاردەكەت خەونی هەمووانە، بەتایبەت لە پاڵەوانیەتییە فەرمیەكاندا.

بردنەوەی مۆندیال؟

خەونی تەواوی ژیانم بوو، هەروەها ئەوە تاكە شتێک بوو كە لە كاروانی وەرزشیمدا بەدەستم نەهێنابوو.

بەبەختم كە لەسەر ئاستی تاكە كەسی هەموو شتێكم بەدەستهێناوە، هەروەها لەسەر ئاستی كۆمەڵیش لەگەڵ بارسێلۆنا هەموو شتێكم بەدەستهێنا، پێم وایە ئەوە خەونی هەموو یاریزانێكە، كاتێک پرسیار لە هەر یاریزانێک بكەیت و بڵێیت خەونت چییە، پێت دەڵێت كە ببێتە پاڵەوانی جیهان.

لەگەڵ زیادبوونی تەمەنتدا ئەو شتانە لەدەستدەدەیت كە بە گەنجی هەتبووە، وەک خێرایی، كاردانەوەی خێرا، بینینی یارییەكە بە خێرایی و بڕیاردانی خێرا.

هەندێک جار مێشكت خێراترە لە قاچەكانت، هەمیشە هەوڵمداوە بەسەر ئەو شتانەدا زاڵ بم، هەمووكات دەمەوێت باشترینی خۆم پێشكەش بكەم، هەوڵدەدەم لەگەڵ بارودۆخی نوێدا بگونجێم.

ئەرجەنتینت بەجێهیشت لە بارسێلۆنا پاشان پاریس ژیاویت و ئێستاش لە ئەمریكا، لە تەواوی ژیانتدا كۆچبەر بوویت، ئەمە چۆن وا دەكات بیر لە خێزانەكەت بكەیتەوە؟

لە منداڵییەوە بۆ من ئەرجەنتین هەموو شتێک بووە، هەموو ئەو شتانەی لە ژیانمدا فێر بووم لە ماڵەكەی خۆمدا دایک و باوكم فێریانكردم. پاشان چووینە بارسێلۆنا و لە سەرەتاوە دەستمانپێكردەوە، لە شارێكی نوێدا بە تەنیا بووین كە كەسمان نەدەناسی، بەتێپەڕبوونی كات هەموو ئەو ئەزموونانەم لەگەم هاوژینەكەم و منداڵەكانم بردە ناو ژیانم.

راستە منداڵەكانم ئیسپانین چونكە لە بارسێلۆنا لەدایک بوون، بەڵام دواتر چووینە پاریس، دواتر هاتینە مەیامی، بۆهەر جێیەک كە چووین زانیومانە چۆن خۆمان بگونجێنین، چێژ وەربگرین و لە هەر ئەزمونێک سوود لە لایەنە ئەرێنییەكان وەربگرین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button