Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یانەیەکی گەورە راهێنەرەکەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئیگۆر تودۆر لە پۆستی راهێنەرایەتی یوڤێنتوس دوورخرایەوە.

یوڤێنتوس بیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی ئۆکتۆبەری 2025 ئیگۆر تودۆر، راهێنەری کڕواتی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخراوەتەوە.

هاوکات لەگەڵ تودۆر تەواوی ستافەکەی کە پێکهاتوون لە ئیڤان خاڤۆرسیچ، تۆمیسلاڤ رۆجیچ و ریکاردۆ راگناچی دوورخراونەتەوە.

یوڤێ ئاماژەی بەوەش کردووە بەشێوەیەکی کاتی  ماسیمۆ برامبیلا وەک راهێنەری نوێی یوڤێ دەستنیشانکراوە و لە یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر ئودینێزی سەرپەرشتی تیپەکە دەکات.

ئیگۆر تودۆر لە مانگی سێی ئەمساڵ پۆستی راهێنەرایەتی یوڤێی وەرگرت، لە 24 یاریی سەرپەرشتی خانمە پیرەکەی کردووە 10 یاریی بردووەتەوە، 8 یاریی یەکسانبووە و 6 یاریی دۆڕاندووە.

هاوکات لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و رافاێل پاڵادینۆ، راهێنەری پێشووی فیۆرێنتینا بەربژێرن بۆ ئەوەی شوێنی ئیگۆر بگرنەوە.

Back to top button