Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت هۆکاری داڕمانی لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات

هەرگیز پێشبینی چوار دۆڕانی بەسەریەکم نەکردبوو

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول نیگەرانییەکی قووڵی دوای دۆڕانی یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر برێنتفۆرد 3-2 لە گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ پیشاندا.

سڵۆت لەدوای یارییەکە نیگەرانییەکانی لەڕێی کەناڵی TNT Sports گەیاندە هاندەران؛

ئەوەی زۆر جێی نیگەرانییە، دۆڕاندنی چوار یاریی لەسەریەکە، بەلای منەوە، ئەمە خراپترین دۆڕان بوو.

تۆپی پێی بە گۆڵکردن پەیوەستە، هەروەها بە گۆڵ لێ تۆمار نەکردنیش پەیوەستە. لە زۆربەی یارییەکان گۆڵمان لێدەکرێت، لە زۆربەی یارییەکانیش لە پێنج خوولەکی سەرەتا گۆڵمان لێدەکەن.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە گلەیی لە ئاستی گەشتی تیمەکەی هەیە و دەڵێت؛

هەست بە نیگەرانییەکی قووڵ دەکەین، چونکە زۆر لە ئاستی خۆمان دوورین.

ناوبژیوان نەیویست لێدانی سزا هەژمار بکات، بەڵام ناوبژیوانی ڤار بەو شێوەیەی بینی کە بەرکەوتنەکە لەنێو ناوچەی سزا بووە.

لە هاوینی رابردووەوە تاوەکو ئێستا زۆر شت گۆڕاوە، هەرگیز پێشبینی دۆڕانی چوار یاریی بەسەریەکم نەکردبوو.

ئەمە بیانوو نییە، بەڵام لە شەش یاریی رابردوودا، پێنج یاریمان لە دەرەوەی ئانفیڵد کردووە.

هۆکاری داڕمانی لیڤەرپوول چییە؟

ئەوەی گرنگە ئێستا بیکەم، هەڵسەنگاندنی هەڵەکانە، بیرۆکەیەکی روونم هەیە کە دەبێ چی بکەین.

یانەکان لە رووبەڕووبوونەوەمان بە ستایڵێکی جیاواز یاریی دەکەن، ئەمەش شتێکی زۆر ستراتیجییە بۆ ئێمە و نەماتوانی هیچ چارەسەرێک بدۆزینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button