Loading...
ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

لە چەناڵێکی یوتیوب؛ هالاند بۆ یەکەمجار وردەکاری سەیری ژیانی خۆی ئاشکرا دەکات

هالاند نەریتی سەیری لە ژیانی رۆژانەدا هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر ستی، بەشێک لە وردەکارییەکانی ژیانی رۆژانەی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەناڵێکی یوتیوب ئاشکراکرد.

ژیانی رۆژانەی ئەستێرەکەی مانچێستەر سیتی، تێکەڵەیەکە لە پابەندی وەرزشی و نەریتی تاکەکەسی سەرنجڕاکێش.

هالاند یەکەم ڤیدیۆی بەناوی ‘رۆژێک لە ژیانی یاریزانێکی پیشەگەر’ بڵاوکردەوە و چەندین گرتەی نێو ماڵی هالاند دەرکەوت.

خەڵک بەردەوام یاریی، گۆڵ و ئاهەنگگێڕان دەبینن، بەڵام ئەو کاتژمێرانە نابینن کە یاریزانان خۆیان تێدا ئامادە دەکەن.

لەم ڤیدیۆیەدا رووتینی خواردن، ساڕێژبوونەوە و چەندین وردەکاری دیکەی تێدایە کە جیاوازی لە ژیانی یاریزان دروستدەکەن. ئەمە بەشێک لە کەسایەتی من لە دەرەوەی یاریگا پیشاندەدات. هیوادارم خەڵک چێژ لە بینینی ئەم رووەی ژیانم وەربگرن.

نەریتی سەیری رۆژانەی هالاند

هالاند نۆشاوی ‘کەوت-کەڤۆت’ دەخاتە نێو قاوەی رۆژانە و لە بەردەم ئامێرێک دەوەستێت کە رووناکی سوور بۆ مژینی ڤیتامین ‘D’ دەوەستێت. هالاند لە برژاندنی گۆشت بە شێوەیەکی نایاب زۆر لێهاتووە.

ڤیدیۆکە ماڵە گەورەکەی هالاندی تەمەن 25 ساڵان پیشاندەدات، کە لە کۆشکێکی سادە و پەنجەرەی گەورە پێکهاتووە، هەروەها بووکەڵەیەکی ورچی گەورە لە سووچێکی ناندین داندراوە.

هالاند ژەمی بەیانیان بۆخۆی ئامادە دەکات، ژەمەکە بریتییە لە هێلکەی سوورکراو و نانی فرێش؛

لە تەمەنی 16 ساڵییەوە بە تەنیا دەژیم، بۆیە دەبێ خۆم خواردن ئامادە بکەم.

لەدوای ژەمی بەیانیان، هالاند لە ماڵەکەی دەچێتە بەشی هۆڵی لەشجوانی. ئێرلینگ لەگەڵ ماریۆ پافۆندێ، فیزیۆتێراپی مانچێستەر سیتی کار لەسەر توندکردنەوەی خانە شلەکان دەکات.

بەهۆی کەمی دەرکەوتنی رۆژ لە ناوچەی چێشایەر لە مانچێستەر، هالاند پەنا بۆ ئامێرێکی تایبەتی بەرهەمهێنەری رووناکییەکی تایبەتی ڤیتامین ‘D’ دەبات.

سوپەر هالاند دواتر دەچێتە کێڵگەیەکی نزیک کە گۆشت، شیر و هەنگوینی تێدا هەڵگرتووە.

دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، هالاند ستێکی تایبەتی گۆشت بۆخۆی ئامادە دەکات، تاوەکو گۆشتەکە دەخووسێندرێت، هالاند دەچێتە بەفراو و پاشان باربیکیو لە دەرەوە دادەنێت و گۆشتەکە دەبرژێنێت.

هالاند وازی لە نەریتە کۆنەکانی ڤایکینگ نەهێناوە و لەگەڵ ئامادەبوونی گۆشتەکە، واز لە هەموو ئامرازێکی خواردن دەهێنێت و بەدەستەکان دەیخوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button