شتیگن بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لەبارەی چارەنووسی لە بارسێلۆنا دەدات
چاوی لە مۆندیالی 2026ە

یاریگا –
ماڕک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لەبارەی داهاتووی لە بارسێلۆنا دەدات.
تێر شتیگن دەیەوێت وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداری لە مۆندیالی داهاتوو بکات، بەڵام یولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مەرجێکی داناوە و ئەگەر سەرەکی نەبێت، ناتوانێت بەشدارییەکەی مسۆگەر بکات.
فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس دووپاتیدەکاتەوە، چوونە دەرەوەی شتیگن لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو، ئەگەرێکی کراوەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، لەوانەیە شتیگن بەخواستن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات، تاوەکو دەرفەتی بەشداریکردنی وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی لەگەڵ مانشافت لەدەست نەدات.
🚨🔵🔴 As revealed last week, a transfer for Marc-André ter Stegen in the winter is possible and no longer ruled out.
A loan move is also an option, with enquiries already made. His contract runs until 2028, top-class goalkeeper.@SkySportDE 🇩🇪 pic.twitter.com/l5sn3ZwFqm
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) October 22, 2025
گرێبەستی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 بەردەوامە و تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو یانانەی گرنگییان بە شتیگن داوە، ئاشکرا نەکراوە.
رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، مانگی داهاتوو و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی مەشقەکان، شتیگن لەبارەی داهاتووەکەی گفتوگۆ لەگەڵ هانزی فلیک، راهێنەر و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەکات.