ڤینیسیۆس هەڕەشە لە ژمارەیەکی پێوانەیی رۆناڵدۆ لە چامپیۆنزلیگ دەکات
کەریم بێنزێمای بڕی و ئێستا لەگەڵ ئینیێستا هاوشانە

یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ گۆڵەکەی دوێنێی جود بێڵینگهام لە بەرامبەر یوڤێنتوس بە ئەسیستی ڤینیسیۆس جونیۆر تۆمارکرد.
ریال مەدرید بە تاکە گۆڵی جود بێڵینگهام لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ لە یوڤێنتوسی بردەوە.
ڤینیسیۆس شووتێکی بەهێزی ئاڕاستەی گۆڵکرد و بەر ستوونی لای راستی گۆڵی یوڤێنتوس کەوت، تۆپەکە گەڕایەوە بەردەم بێڵینگهام و ئەستێرە ئینگلیزییەکە تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد.
سەرەتا گۆڵەکە بەبێ ئەسیست بۆ بێڵینگهام تۆمارکرا، بەڵام دواتر یوێفا وەکو پاسێکی یەکلاییکەرەوە، گۆڵەکەی بە ئەسیستی ڤینی تۆمارکرد و بەمەش ژمارەی پاسە یەکلاییکەرەوەکانی لەگەڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بۆ 25 پاس بەرزکردەوە.
ڤینی ئێستا یەک ئەسیست لە یەکسانکردنەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی کەریم بێنزێما و دوو پاس لە یەکسانکردنەوەی ژمارە پێوانەییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چامپیۆنزلیگ دوورە.
رۆناڵدۆ خاوەنی 27 پاسی یەکلاییکەرەوەی ریال مەدریدە لە چامپیۆنزلیگ، لەگەڵ سەرجەم یانەکانیش خاوەنی 42 پاسی یەکلاییکەرەوەیە و یەک پاس لە ئانخێل دی ماریا زیاترە.
بێنزێما خاوەنی 29 پاسی یەکلاییکەرەوەیە لە چامپیۆنزلیگ، لەوانە سێ پاس لەگەڵ لیۆن و 26 لەگەڵ ریال مەدرید. لەسەر ئاستی گشتی باشترینەکانی مێژوو، بێنزێما لە پلەی نۆیەمدایە شان بەشانی ئاندرێس ئینیێستا.
بە گەیشتنی ڤینی بە 25 پاسی یەکلاییکەرەوە، ڤینیسیۆس ژمارەی پێوانەیی فڕانک ریبێری، ئەستێرەی فەڕەنسی یەکسانکردەوە و بە ئەسیستێکی دیکە، ژمارەی پێوانەیی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، سێسک فابرێگاس و لویس سوارێز یەکساندەکاتەوە.
🚨 Vinícius Jr. in the Champions League for Real Madrid :
• 4th most goals ever (29)
• 2nd most assists ever (25)
• 2 goals in 2 finals
• 2x ChampionLEGEND. ✨ pic.twitter.com/YC23Ps7eYv
— Madrid Zone (@theMadridZone) October 22, 2025