کۆرتوا 300مین یاریی لەگەڵ مەدرید کرد و پەیامێکی تووند ئاڕاستەی بارسێلۆنا دەکات
لە بارسا دەبەینەوە

یاریگا –
تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریال مەدرید هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی بارسێلۆنا دەکات، ئەمەش دوای بردنەوەیان لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یوڤێنتوس.
ریال مەدرید بە تاکە گۆڵی جود بێڵینگهام یارییەکەی بردەوە و پارێزگاری لە دەستپێکی ناوازەی ئەم وەرزەی لە چامپیۆنزلیگ کرد، ئێستا هاوشانی پاریس سانجێرمان، ئارسیناڵ، ئینتەر میلان و بایرن میونشن پێشەنگە.
گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە یاریی ژمارە 300ی لەگەڵ ریال مەدرید کرد، ئەمەش ژمارەیەکی گەورەیە بەر لە یاریی ئێل کلاسیکۆ، کە بڕیارە یەکشەممە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێت.
هەردوو یانەکە بە دۆخێکی باش تێدەپەڕن، یاریی کلاسیکۆ زۆر گرنگ و ناوازە دەبێت. پێشبینی بردنەوەی مەدرید دەکەم، لەگەڵ رێزێکی زۆرم بۆ تیمی بەرامبەر.
دەبێ لەڕووی هونەرییەوە بەباشترین شێوە خۆمان بۆ کلاسیکۆ ئامادە بکەین. دەبێ بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ خاڵە لاوازەکانی بارسا بکەین و رێگری لە خاڵە بەهێزەکانیشی بکەین.
🤳 ¡Partidazo de @thibautcourtois y mensajito para vosotros! pic.twitter.com/S4VZIjWR0Z
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) October 22, 2025
کۆرتوا ستایشی بێڵینگهام دەکات
بێڵینگهام تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد و کۆرتوا بەر لە یاریی داهاتوویان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول، ستایشێکی زۆری بێڵی کرد؛
یارییەکی قورس بوو، چونکە رووبەڕووی تیمێکی بەهێزبووینەوە و زۆر خۆمان ماندوو کرد. بەڵام ئێستا نۆ خاڵمان لە سێ یاریی بەدەستهێناوە و یاریی داهاتوومان لە ئانفیڵدە.
بێڵینگهام خەریکە ئاستی وەکو جاران دەگەڕێتەوە، من ئەم جۆرە یاریزانانەم خۆشدەوێت.