کۆنتی دوای نیو دەرزەن گۆڵ: پلانەکانم ناگۆڕم

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەڵێت وەرزێکی سەخت چاوەڕێی یانەکەی دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا هەر بەو شێوازەی ئێستا بەردەوام دەبن.
لە گەڕێ سێهەمی خولی پاڵەوانەکاندا، تیمەکەی کۆنتی سەرەتا گۆڵێکیان تۆمارکرد بەڵام هەڵەی سەیروسەمەرە و کارتێکی سوور بووە هۆی ئەوەی 6-2 بە ئایندهۆڤن بدۆڕێن. ئەمەش گەورەترین شکستی مێژووی کۆنتییە وەک راهێنەر.
راهێنەرە ئیتاڵییەکە دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی ”
بەدڵنیاییەوە نائومێدین. ئەم رووداوانە بە هەڵکەوت نین و دەبێت بە باشی کار بکەین بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە. پارساڵ توانیمان سکودێتۆ ببەینەوە سەرەڕای ئامادەیی ژمارەیەک یاریزانی کەم، ئەوان لەودیو توانای خۆیان پێشکەش کرد وە یەکگرتوویی و بەهێزییەکی زۆرمان هەبوو. دواتر ژمارەیەک یاریزانی زۆرمان زیاد کرد و ئەمەش کاتی پێویستە. بە بڕوای من زیادکردنی نۆ دەمووچاوی نوێ ئاسان نیە بەڵام چارمان نەبوو. من هەر لە سەرەتای وەرزەوە وتم وەرزێکی سەخت دەبێت بەڵام بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام دەبم.
ئەمە دووهەم شکستی دوای یەکی ناپۆلییە پاش دۆڕان لە خولی ئیتاڵیدا بەرامبەر تۆرینۆ و لەدەستدانی پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵی.