Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید %100 بۆ یارییە گەورەکە دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری ریال مەدرید بە تەواوی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول ئامادە دەبێت.

رۆژنامەنووسی ئۆندا مەدرید، کارلۆس رۆدریگێز بڵاویکردووەتەوە، ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداریی بەشی یەکەمی مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی کردووە و ئەگەری هەیە بۆ یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس بانگهێشت بکرێت.

هاوکات رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئارنۆڵد %100 بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت و دەتوانێت بەشێوەی سەرەکی بەرامبەر یانەی پێشووی یاریی بکات.

ئارنۆڵد لە 16ـی ئەیلوولی 2025 لە یاریی بەرامبەر مارسیلیا لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو، لەوکاتەوە بەشداریی هیچ یارییەکی نەکردووە.

ئارنۆڵد لە مەشقەکانی ئەمڕۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button