Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک تەرخاندەکات

ئامانجی سەرەکی شینپۆشەکانی لەندەن

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ساموێڵ ئاگێهۆوا، هێرشبەری پۆرتۆی پۆرتوگالی دەستپێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ساموێڵ ئاگێهۆوا بە رژی کار لەسەر گواستنەوەی ساموێڵ ئاگێهۆوا، هێرشبەری ئیسپانی دەکات و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی گۆڵکارەکەی پۆرتۆ خەرجبکات.

یانە لەندەنییەکە لە مێرکاتۆی هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 21 ساڵانییەکەدا، بەڵام لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبوو.

ئاگێهۆوا لە هاوینی 2024 بەبڕی 32 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە پۆرتۆ کرد، تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە هەیە.

ساموێڵ ئاگێهۆوا لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 12 یاریی بە درێسی پۆرتۆ کردووە و 10 گۆڵی کردووە. بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button