
یاریگا –
خوان لاپۆڕتا مژدەی گەڕانەوەی بۆ کامپ نۆ و داهاتی پێوانەیی راگەیاند و هێرشی توندی کردە سەر نەیارانی.
خوان لاپۆڕتا، سەرۆکی یانەی بارسێڵۆنا، نەخشەڕێگای داهاتووی یانەکەی خستەڕوو و وەڵامی توندی نەیارانی دایەوە، هەواڵی خۆشی گەڕانەوەی بۆ کامپ نۆ و شکاندنی ڕیکۆردی داهاتی ڕاگەیاند، بەڵێنی دا کە بارسێڵۆنا هەرگیز نابێتە کۆمپانیایەکی بازرگانی و هەمیشە موڵکی هاندەرانی دەبێت.
مژدە گەورەکان: کامپ نۆ و داهاتی پێوانەیی
خوان لاپۆرتا له كۆبوونهوهكهی دوو مژدهی به هاندهرانی یانهكهی رایگهیاند
- گەڕانەوە بۆ کامپ نۆ: سەرۆکی بارسێلۆنا بە فەرمی ڕایگەیاند کە مۆڵەتی پێویست لە شارەوانییەوە وەرگیراوە بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگای “سپۆتیفای کامپ نۆ”. ئەو گوتی، “ئەمە خەونێکی بەکۆمەڵە و میراتێکە بۆ نەوەکانی داهاتوو. ئێستا مۆڵەتەکەمان گەیشتووە و گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم.
- خوان لاپۆرتا: شارهوانی مۆڵهتی گهڕانهوهی بۆ یاریگای كامپ نۆی پێدواین
- داهاتی سەرسوڕهێنەر: سەرەڕای یاریکردن لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، لاپۆڕتا ئاشکرای کرد کە یانەکە داهاتێکی 944 ملیۆن یۆرۆیی بەدەستهێناوە و ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی لە گرێبەستی سپۆنسەرەکاندا تۆمار کردووە بە بڕی 259 ملیۆن یۆرۆ.
🔵🔴 Laporta: “Somos los únicos garantes de que el Barça no será SA”
✍️ @JoanPoquiEraso https://t.co/QpQutWordd
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) October 19, 2025
هێرشی توند و پاراستنی ناسنامەی یانەکە
لە کۆبوونەوەی گشتیی یانەکەدا، لاپۆڕتا وتارێکی ئاگرینی پێشکەش کرد و بە توندی هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی کە داوای گۆڕینی یانەکە دەکەن بۆ کۆمپانیایەکی بازرگانی
لاپۆڕتا بە دەنگێکی بەرزەوە گوتی،
“ئەم دەستەیەی من سەرۆکایەتی دەکەم، تاکە زامنی ئەوەیە کە یانەکە هەمیشە موڵکی ئەندامەکانی دەبێت، ئێمە تاکە گەرەنتین!”
ناوبراو بە توندی ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە بەردەوام وانەی بەڕێوەبردن دەڵێنەوە گوتی،
“ئاگاداربن چونکە بارسێلۆنا کۆمپانیایەک نییە، بەڵکو دامەزراوەیەکە پابەندە بە کاتەلۆنیا، کەلتوور و زمان، هەر بۆیە ئێمە زیاترین لە یانەیەک.”
داهاتووی گەش و ڕۆحیەتی فلیک
لاپۆڕتا جەختی لەوە کردەوە کە یانەکە لە قۆناخی گهڕانهوهیه و لە چوار ساڵی رابردوودا لە هەموو ڕوویەکەوە باشتر بووە.
هەروەها ستایشی ڕۆحیەتی هانزی فلیکی ڕاهێنەری کرد و بە نموونەی هێنایەوە:
“دەبێت تا کۆتایی باوەڕمان هەبێت، دوێنێ فلیک، ئاراوخۆی خستە هێڵی هێرشبردن و لە کۆتاییدا گۆڵێکی تۆمارکرد، ئەمە ئەو ڕۆحیەتەیە کە من دەمەوێت.”
لاپۆرتا له كۆتاییدا ئاماژهی بهوهكرد، دۆخی یانهكهمان باشبووه و دهمانهوێت ركابهری لهسهر سهرجهم نازناوهكان بكهین.