Loading...
ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یاریزانێکی پێشووی یۆڤینتۆس كارێكی سەیری رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر ساری ئاشکرا دەکات

رۆناڵدۆ لەبەرچاوی هەمووان گیای خوارد

Yariga App

یاریگا –

جیانلوکا فرابۆتا، بەرگریکاری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆس، چیرۆکێکی سەیر و بڵاونەکراوەی لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاشکرا کرد.

فرابۆتا ئه‌و نهێنیه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە شێوازێکی زۆر نامۆ ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر ڕێنماییەکانی ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری ئەو کاتەی یانەکە دەربڕیوە.

فرابۆتا، کە لە وەرزی 2019-2020 لەگەڵ یۆڤینتۆس یاریی کردووە، باسی لەوە کردووە کە چۆن ڕۆناڵدۆ دوودڵ بووە لە جێبەجێکردنی ئامۆژگارییە تاکتیکییەکانی ساری، لەو وەرزەدا کە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە سەرپەرشتی یانەکەی دەکرد.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی کۆریێر دێلا سێرای ئیتاڵی، فرابۆتا گوتی، “ڕۆناڵدۆ نموونەیەکی باڵای ڕۆژانەمان بوو، یەکێک لە جووڵەکانی بەڕاستی لە مێشکمدا چەقیوە، لە کاتی مەشقێکی تاکتیکیدا، ساری ئەو جووڵانەی نیشان دەدا کە دەبوو لە کاتی لێدانە جێگیرەکاندا جێبەجێیان بکات. ڕۆناڵدۆ کەمێک بێزار بوو، ئەو پێویستی بە ڕێنمایی نەبوو، ئەو جیاواز بوو، دەیانتوانی هەست بکات تۆپەکە بەرەو کوێ دەچێت، بۆ ئەوەی ڕاهێنەرەکە تێبگەیەنێت، هەندێک گیای هەڵکەند، بۆنی کرد و پاشان جوی.

فرابۆتا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی کە ڕۆناڵدۆ دواتر هۆکاری کارەکەی ڕوون کردووەتەوە و گوتوویەتی

حەز دەکەم لە یاریگاکە تێبگەم، و بزانم تۆپەکە بۆ کوێ دەچێت.”

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سێ وەرزی لە یۆڤینتۆس یاریی كرد و لە 134 یاریی 101 گۆڵی كرد و  باشترین وەرزی لە ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ ساری بەسەربرد، لە 46 یاریی 37 گۆڵی كرد و لە هەمان وەرزدا یۆڤینتۆس نازناوی خولی ئیتاڵیی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button