Loading...
ئیسپانیایاریگا

رافینیا: بەهۆی پارە دەمویست بارسێلۆنا جێبهێڵم

گرێبەستە زەبەلاحەکەی سعوودییەکان دوودڵی کردم

Yariga App

یاریگا –

رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی بارسێلۆنا، ئاشکرای کرد کە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە لەلایەن یانەکانی سعودیەوە دوودڵی کردووە لەوەی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

رافینیا وەرزی رابردوو یەکێک بوو لە گرنگترین یاریزانەکانی بارسێلۆنا. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 34 گۆڵی تۆمارکرد و 26 ئەسیستیشی هەبوو، ئەمەش وایکرد لە سیستەمی هانزی فلیکدا ببێتە بناخەیەکی سەرەکی، بەڵام وەک خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ESPN Brasil باسی کرد، دەکرا چیرۆکێکی تەواو جیاوازی هەبێت.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە لە هاوینی 2024 لە لێواری جێهێشتنی بارسێلۆنا بوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات، دوای ئەوەی ئۆفەرێکی دارایی بەرچاوی پێگەیشت، بەڵام هانزی فلیک توانی رازی بکات لە یانەکە بمێنێتەوە و ببێتە یەکێک لە بناخە سەرەکییەکانی پڕۆژەکەی.

رافینیا گوتی:

بێگومان بیرم لە رۆیشتن کردەوە، پێم وابوو کاتی رۆیشتن هاتووە بەڵام دواتر قسەم لەگەڵ هانزی فلیکدا کرد، سەرەتا بە تەلەفۆن و دواتر دانیشتین و ئەویش توانی رازیم بکات کە بمێنمەوە و سوپاس بۆ خوا کە توانی رازیم بکات، بەڵام ئەو ئۆفەرەی سعودیە زۆر دوودڵی کردم.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

دەمتوانی بەو ئۆفەرە بژێوی ژیانی خۆم و دایک و باوکم و کوڕەکەم و زۆر کەسی دەوروبەرم دابین بکەم، لە تەمەنی 15 ساڵییەوە یاریی تۆپی پێ دەکەم، لە هەموو شوێنێک کاتێکی خۆش و ناخۆشم بەسەر بردووە، کاتێکیش ئەو ئۆفەرەم بۆهات پێم وابوو کاتی ئەوە هاتووە بیر لە داهاتووی خۆم و خێزانەکەم بکەمەوە. بەڵام لە کۆتاییدا بارسام هەڵبژارد.

وەرزی رابردوو یەکێک بوو لە باشترینەکان وەرزەکان بۆ ئەو هێرشبەرە، کە بووە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی بارسێلۆنا بۆ بردنەوەی هەرسێ ناناوە ناوخۆییەکە و بە یارمەتی هانزی فلیک بووە یەکێک لە هێرشبەرە ترسناکەکانی تۆپی پێی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button