Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ چارەنووسی دوو هێرشبەری بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی هەردوو ئەستێرەی بارسێلۆنا، فێران تۆرێس و دانی ئۆلمۆ ئاشکرا دەکرێت.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ فێران تۆرێس کراوە، دەرکەوتووە ماسوولکەی قاچی تووشی هیچ برینێک یاخود پچڕان نەبووە، تەنیا گرژبووە و پێکانەکەی زۆر سەخت نییە.

پێشبینی دەکرێت فێران تۆرێس تەنیا لە یارییەکەی بەرامبەر جیرۆنا دووربکەوێتەوە و بۆ یاریی بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس دەگەڕێتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ  پشکنینی پزیشکی ورد بۆ دانی ئۆلمۆ کرا، دەرکەوت ماسوولکەی قاچی چەپی تووشی پێکان بووە و دوو بۆ سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.

ئۆلمۆ ناتوانێت بەرامبەر جیرۆنا و ئۆڵۆمپیاکۆس یاریی بکات، رادیۆی کادێنا کۆپی پێشبینی دەکات بۆ یارییەکەی ریال مەدرید بگەڕێتەوە، بەڵام رۆژنامەنووسی ئیسپانی خاڤی میگێل، پێشبینی کردووە ئۆلمۆ نەتوانێت بەرامبەر ریال مەدریدیش یاریی بکات.

بۆیە تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئۆلمۆ بۆ یاریی کلاسیکۆ روون نییە، توانای خێرا چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی ئەو پرسە یەکلاییدەکاتەوە.

بارسێلۆنا لە 19ـی ئۆکتۆبەر لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی لالیگا میوانداری جیرۆنا دەکات، لە 21ـی ئۆکتۆبەر لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئۆڵۆمپیاکۆس دەبێتەوە، لە 26ـی هەمان مانگ لە کلاسیکۆ دەبێتە میوانی ریال مەدرید.

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی دیکەی بارسێلۆنا تووشی پێکان بووە

Back to top button