بارسێلۆنا وەڵامی ئۆفەرە خەیاڵییەکەی هیلال بۆ یامال دەداتەوە
یامال هێڵی سوورە..

یاریگا –
دەنگۆی ئۆفەرێکی خەیاڵی و مێژوویی بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ لەلایەن یانەی هیلالی سعودیەوە بۆ گواستنەوەی لامین یاماڵ، میدیاکانی تەنیوە.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فیچاجێس بڵاوکراوەتەوە، یانەی هیلال ئۆفەرێکی بێوێنەی بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کردووە، بۆ ئهوهی گرانترین گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێدا بكات.
رۆژنامامهی ماركای ئیسپانی دوایین زانیارییهكان لهسهر پهیوهندیكردنی یاماڵ به خولی سعودیه ئاشكرا دهكات.
🚨 No hay oferta por Lamine Yamal ni está en venta 🤑❌
🖋️ Informan @crisnamo y @mctorresa https://t.co/TS885oJChG
— MARCA (@marca) October 13, 2025
رۆژنامهی ماركا رایگهیاندووه، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە بە فەرمی نکۆڵی لە هەر جۆرە ئۆفەرێک دەکەن و دووپاتی دەکەنەوە کە ئەستێرەی لاوی یانەکەیان بە هیچ شێوەیەک لە بازاڕی گواستنەوەدا نییە بیر له فرۆشتنی ناكهنهوه.
ئەمە یەکەمجار نییە کە لامین یاماڵ لهلایهن یانە گەورەکانی ئەوروپا و کەنداو گرنگی پێدهدرێت لە مانگی مارسی ساڵی رابردوودا، یانەی بارسێڵۆنا ئۆفەرێکی 200 ملیۆن یۆرۆیی لەلایەن پاریس سان جێرمانەوە ڕەتکردەوە. ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی کە یانەکە یاماڵ وەک داهاتووی پرۆژەکەیان دەبینێت.
ئەستێرە تەمەن 18 ساڵانەکە لە هاوینی ڕابردوودا، گرێبەستێکی نوێی تاوهكو ساڵی 2031 واژۆ کرد کە بە “سوپەر گرێبەست” ناودەبرێت و بووەتە یەکێک لەو یاریزانانەی کە زۆرترین مووچە لە تیپەکەدا وەردەگرێت. گرێبەستەکە چەندین خاڵی گرنگی لەخۆگرتووە، لەوانە مووچەی جێگیر، پاداشتی گۆڕاو ، کە دەکرێت کۆی داهاتی ساڵانەی بگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ.
دۆخی پێکان و گومان لە بەشداریکردنی لە کلاسیکۆدا
سەرەڕای ئەم دەنگۆیانە، لامین یاماڵ ئێستا لە دۆخێکی هەستیاردایە بەهۆی نوێبوونەوەی پێکانەکەی، ئەم پێکانە وایکرد نەیتوانی لە یارییەکەی سیڤییا بەشدار بێت و لە یارییه نێودەوڵەتییەکانیش دوورکەوتەوە.
لە کاتێکدا تیپەکە دەست بە ئامادەکاری دەکات بۆ یاریی گرنگی داهاتوو بەرامبەر جیرۆنا، هێشتا گومان هەیە لەوەی ئایا یاماڵ دەتوانێت بۆ ئەو یارییە ئامادە بێت یان نا. تەنانەت هانز فلیک، ڕاهێنەری یانەکە، ڕایگەیان، “ئێمە نازانین ئایا لامین یاماڵ دەتوانێت لە کلاسیکۆ بهشدار بكات یاخود بههۆی پێكانهكهی دووردهكهوێتهوه.