
یاریگا –
زینەدین زیدان پێدەنگی شکاند و پلانی خۆی بۆ داهاتوو ئاشکراکرد.
زیدان وەک یاریزان ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێ وەک ئەفسانەیەک ناساند کاتێ توانی مۆندیالی 1998 بە لێهاتوویی بۆ فەڕەنسا بباتەوە. لەسەر ئاستی یانەش، جیا لە یوڤێنتوس لەگەڵ ریال مەدرید سیحری خۆی پیشانی ئەوروپا و جیهان دا و چامپیۆنزلیگی 2021-2022ی بۆ یانە شاهانەکە بردەوە. هەر لەگەڵ ریال مەدریدیش بوو وەک راهێنەر توانای خۆی تاقیکردەوە و 11 نازناوی بردەوە، لە نێویاندا 3 جار چامپیۆنزلیگی یەک لەدوای یەک لە وەرزەکانی 2016-2017 , 2017-2018 , 2018-2019. هەر بۆیە هەیشە چ هەڵبژاردەکانی جیهان و چ یانەکانیش، بەتایبەت هەر لە ریالەوە.
بەگوێرەی نوێترین لێدوانی کە بۆ دێلۆ سپۆرت داویەتی، زیدان نیازەکانی خۆی بۆ داهاتوو ئاشکراکرد و وتی
بەدڵنیاییەوە من وەک راهێنەر دەگەڕێمەوە بۆ کارکردن. ئەمە پلانی منە.
لەبارەی ئەوەی پۆستی چ تیمێک وەردەگرێت، ئەفسانە فەڕەنسییەکە وتی
خواستم ئەوەیە کە رۆژێ لە رۆژان ببمە راهێنەری فەڕەنسا. با جارێ ببینین.
ئەو لێدوانانەی زیدان لەکاتێکدایە دیدیە دیشای راهێنەری ئێستای کەڵەشێرەکان لەدوای مۆندیالی 2026 پۆستەکەی جێدەهێڵت و پاڵێوراوی سەرەکییش هەر زیزۆیە.
🚨 Zinedine Zidane: “For sure I’m returning to work as head coach, it’s my plan”.
“My desire is to become France head coach one day… let’s see”, said at Festival Dello Sport. pic.twitter.com/6QiV05rkGE
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 12, 2025