Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ماوەی دوورکەوتنەوەی ئێمباپێ لە ریال مەدرید دەستنیشانکرا

ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ کەمپی هەڵبژاردەی فەڕەنسای جێهێشت و ئەمڕۆ لە مەدرید پشکنینی وردی پزیشکی بۆ کراوە.

ئێمباپێ لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر هەڵبژاردەی ئازەربایجان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، گۆڵێکی ناوازەی کرد و بەشداری لە گۆڵێکی دیکەش کرد، لەو یارییەی کەڵەشێرەکان 3-0 براوەبوون.

ئێمباپێ لە خوولەکی 82 بەهۆی پێکان لە قاچی راستی یاریگای جێهێشت، هەرچەندە دیدیێ دیشان دەیزانی پێکانی هەیە و ریسکی پێکرد.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا بەمشێوەیە باسی پێکانەکەی کرد؛

قاچی راستەی ئێمباپێ پێککرا و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

دوای گەڕانەوەی شاندی هەڵبژاردە بۆ ناوەندی کلەیرفۆنتەین، ئێمباپێ قسەی لەگەڵ دیشان کرد و دووپاتیکردەوە، ناتوانێت بەشداری لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئایسلاند بکات.

ئێستا ئێمباپێ لەژێر کۆنتڕۆڵی یانەکەیەتی و هیچ یاریزانێک بۆ شوێنەکەی بانگهێشت ناکرێت.

ئارانشا رۆدریگێز، رۆژنامەنووسی کۆپێ لە پۆستێکی X بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی لە مەدرید کردووە.

پشکنینی ورد بۆ ئێمباپێ کراوە و لەوە دڵنیابوونەوە کە پێکانەکەی مەترسیدار نییە و هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوتیمەکان مەشقی بە کۆمەڵ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button