Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

وردەکاری پێکانەکەی ئێمباپێ ئاشکرا دەبێت

هیچ یاریزانێک بۆ شوێنەکەی بانگهێشت ناکرێت

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ کەمپی هەڵبژاردەی فەڕەنسای جێهێشت و ئەمڕۆ شەممە دەگەڕێتەوە مەدرید.

ئێمباپێ لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر هەڵبژاردەی ئازەربایجان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، گۆڵێکی ناوازەی کرد و بەشداری لە گۆڵێکی دیکەش کرد، لەو یارییەی کەڵەشێرەکان 3-0 براوەبوون.

ئێمباپێ لە خوولەکی 82 بەهۆی پێکان لە قاچی راستی یاریگای جێهێشت، هەرچەندە دیدیێ دیشان دەیزانی پێکانی هەیە و ریسکی پێکرد.

پێکانەکەی کیلیان لە ساتێکی زۆر هەستیاردایە، چونکە دوای دوو هەفتەی دیکە لە کلاسیکۆ رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە؛

قاچی راستەی ئێمباپێ پێککرا و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

دوای گەڕانەوەی شاندی هەڵبژاردە بۆ ناوەندی کلەیرفۆنتەین، ئێمباپێ قسەی لەگەڵ دیشان کرد و دووپاتیکردەوە، ناتوانێت بەشداری لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئایسلاند بکات.

ئێستا ئێمباپێ لەژێر کۆنتڕۆڵی یانەکەیەتی و هیچ یاریزانێک بۆ شوێنەکەی بانگهێشت ناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button