گرنگترین
چابی ئالۆنسۆ نیگەرانە

یاریگا-
ئەگەرچی لەدواین یاریی لەگەڵ ریاڵ مەدرید توشی پێکان بوو، بەڵام کیلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە کەمپی مەشقەکانی فەڕەنساوە کرد و بڕیارە ئەمڕۆ هەڵبژاردەکە رووبەڕووی ئازەربایجان ببێتەوە.
ئێمباپێ لە دوو رۆژی سەرەتای مەشقەکانی فەڕەنسادا بەشداری نەکرد، بەڵام دوێنێ بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی کرد و چاوەڕوان دەکرێت بەشداری یارییەکەی ئەمشەوی کەڵەشێرەکان لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 ىکات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاند، ئیدارەی ریاڵ مەدرید و چابی ئالۆنسۆ لە پێکانەکەی کیلیان نیگەرانن، هیوادارن ئێمباپێ بەسەلامەتی بگەڕێتەوە و پێکانەکەی قورستر نەبێت.
ئێمباپێ لەم وەرزەدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە 10 یاریدا بەشداری 16 گۆڵی کردووە..