
یاریگا –
ڤایرۆسی پێکانی یاریزانان لەگەڵ هەڵبژاردکانیان یانەی گەڕمەشی گرتەوە و هێرشبەرێکی بە توانای تا کۆتایی وەرز لە دەستدا.
لە یاریی نێوان هەڵبژاردەی قەتەڕ و هەڵبژاردەی عومان لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، جەمیل یەحمەدی، هێرشبەری گەڕمەی عێڕاقی و هەڵبژاردەی عومان تووشی پێکانێکی سەخت هات، دوای پشکنین پزیشکەکان وادەی دوورکەوتنەوەی هێرشبەرەکەیان تا کۆتایی وەرز راگەیاندووە، ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ هێرشبەرە عومانیەکە لەگەڵ گەڕمه کۆتایی هات.
جەمیل یەحمەدی، سەرەتای ئەم وەرزە لە یانەی سیبی عومانیەوە پەیوەندی بە گەڕمەوە کرد، جەمیل تەمەنی 29 ساڵە و پێشووتر یاریی بۆ یانەکانی وەکڕە و شەحانیە و خریتیاتی قەتەڕی و لە عومانیش یاریی بۆ یانەکانی شەباب و سیب کردووە.