
یاریگا –
لیژنەی رێککاری خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرپرسێکی کارگێڕی یانەی هەولێری سزادا.
لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، جێماو سەدرەدین، بەرپرسی دارایی یانەی هەولێر یاساکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی پێشێلکردووە و بەبڕی پێنج ملیۆن دینار و ئامادەنەبوون لە دوو یاریی سزادا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە یاریی نێوان هەولێر و گەرمە کە لە یاریگای دهۆک کرا، جێماو سەدرەدین بەردەوام ناڕەزایی لە بڕیارەکانی ناوبژیوان دەردەبڕی و لە خوولەکی 70 کارتێکی زەردی پێدرا.
بەڵام دوای تەواوبوونی یارییەکە و لە بەگوێرەی وردبینی سەرپەرشتیاری یارییەکە، دەرکەوت ناوی جێماو سەدرەدین لە لیستی ئامادەبووانی یانەی هەولێردا نییە، ئەمەش پێشێلکردنی رێساکانی ئەمنی و وەرزشییە.
لیژنەی رێککاری دووپاتیدەکاتەوە، بڕیارەکە بە کۆی دەنگ دراوە و جێماو سەدرەدین دەتوانێت تانە لە بڕیارەکە بدات.