
یاریگا –
جیوزێپی ماڕۆتا، سەرۆکی ئینتەر میلان و سەرۆکی پێشووی یوڤێنتوس چەند وردەکارییەکی کارکردنی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یوڤێنتوس ئاشکرا دەکات.
ماڕۆتا روونیدەکاتەوە، رۆنالدۆ ژیرییەکی بێهاوتای لە مەشق و یارییەکاندا بەکاردەهێنا، ئەمەش هۆکاری سەرەکی درەوشانەوەی بەردەوام رۆناڵدۆیە.
رۆناڵدۆ لە هاوینی ساڵی 2018 لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد، چەند مانگێک بەر لە رۆیشتنی ماڕۆتا لە یانەکەی تورین.
ماڕۆتا لە لێدوانێکیدا باسی چەند شتێکی تایبەتی رۆناڵدۆی لە یوڤێنتوس کرد؛
رۆناڵدۆ لە هەمووان جیاوازترە، لەمە زیاتر ناتوانم وەسفی بکەم.
جارێکیان چووینە کەمپی مەشق و بووتڵێکی ئاوی کانزایی لەسەر مێز داندرابوو. رۆناڵدۆ دەستیدایە بووتڵەکە و هەموو پێکهاتەکانی بۆ یاریزانان شیکردەوە، دواتر راوێژی پزیشکانی یانەشی وەرگرت.
رۆناڵدۆ بەهۆی ژیرییەوە تاوەکو ئێستا یاریی دەکات، چونکە بە هەموو شێوەیەک سوود لە ژیری خۆی وەردەگرێت.
هەرچەندە رۆناڵدۆ تەمەنی 40 ساڵە، بەڵام تاوەکو ئێستاش ریکۆرد دەشکێنێت و لەگەڵ نەسڕ پێشەنگی خولی رۆشنە.