Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لە لووتکەی پرێمەرلیگ نوێنەرانی ریال مەدرید راستەوخۆ چاودێری ئەستێرەیەکی ئەو خولەیان کرددووە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید وێڵە بەدوای گواستنەوەی سوپەرستارێک بۆ هێڵی ناوەندی یانەکە و بۆ ئەو مەبەستەش لە نزیکەوە چاودێری ناوەڕاستکارێکی پرێمەرلیگیان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، شەممەی رابردوو نوێنەرانی یانە شاهانەکە لە یاریی نێوان چیڵسی و لیڤەرپوول ئامادەبوونە و راستەوخۆی لەنێو ستامفۆردبریجەوە چاودێری ئێنزۆ فێرناندێزیان کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لەو یارییەی کە تێیدا بلووز 2-1 براوەبوو، جوێنەرەکانی ریال دوای بینینی ئاستی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی دەبێت گواستنەوەکە ئەنجام بدرێت.

لە وردەکاریی زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە کە خودی ئێنزۆ دەیەوێ یاریی بۆ مێرێنگی بکات، بەڵام نرخەکەی (130 ملیۆن یۆرۆ) کێشە گەورەکەی بەردەم گواستنەوەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button