Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید کەسایەتییەکی پڕ ئەزموونی پێشووی بارسێلۆنای گواستەوە

دەبێتە بەڕێوەبەری وەرزشی و بەرپرسی یەکەم لە تیمی یەکەم و دووەمی ئاتلێتیکۆ

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڕانکاری لە پەیکەربەندی دەستەی بەڕێوەبەری یانەکەیدا دەکات.

یانە مەدریدییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، ماتیو ئالێمانی وەکو بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی یانەکە ناساند و دەبێتە بەرپرسی دەسەڵاتداری تیمی یەکەم و دووەمی پیاوان و ئەکادیمیای یانەکە.

ئالێمانی کەسێکی خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لە لالیگا و پێشتر کاری لەگەڵ چەندین یانەی گەورە کردووە.

ئالێمانی کاروانی پیشەگەری خۆی لە ساڵی 1990 لەگەڵ ریال مایۆرکا دەستپێکرد و لە ساڵی 2000 بووە بەڕێوەبەری گشتی یانەکە. مایۆرکا لەگەڵ ئالێمانی لە ساڵی 1998 بووە پاڵەوانی جامی سوپەر و گەیشتە یاریی کۆتایی 1997-98ی جامی شای ئیسپانیا، هەروەها یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئەوروپا. لە ساڵی 2003 مایۆرکا دەستکەوتێکی گەورەی لەگەڵ ئالێمانی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.

لە ساڵی 2017 بووە بەڕێوەبەری گشتی ڤالێنسیا و بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لە یانە ئەندەلووسییەکە مایەوە، ڤالێنسیا لەگەڵ ئالێمانی لە ساڵی 2019 بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.

لە مارس/ئاداری ساڵی 2021 بووە بەڕێوەبەری تۆپی پێی بارسێلۆنا و تاوەکو سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2023 لەو پۆستە مایەوە. بارسا لە سەردەمی ئالێمانی دووجار بووە پاڵەوانی لالیگا، جارێکیش جامی شای ئیسپانیا و جارێکیش پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button