
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید تەواوی گرژییەکانی لەگەڵ لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان نەهێشت.
سوپەر کیلیان ئامادەی یاریی لووتکەی شەوی رابردووی لیگ وەن لە نێوان لیل و پاریس سانجێرمان بوو 1-1. لەو یارییەدا ئێمباپێ زۆر دڵخۆشبوو، دوای ئەوەی ئیتانی برای گۆڵی یەکسانبوونی بۆ لیل لە یانە کۆنەکەی هەردوو براکە کرد.
رادیۆی مۆنتی کارلۆ ئاشکرایکردووە، لە پەراوێزی یارییەکەدا، ئێمباپێ و ئێنریکێ چاویان بەیەکتر کەوتووە و بە قسەی خۆش کاتەکەیان بەڕێکرد.
لەلایەکی دیکەوە، ئێمباپێ چاوی بە ئەشڕەف حەکیمی، هاوتیمی پێشوو و هاوڕێی نزیکی خۆی کەوت.
ئیتان ئێمباپێ هەمووانی شۆک کرد
براکەی ئێمباپێ دوای چەند خوولەکێک لە بەشداریکردنی یارییەکە، گۆڵێکی ناوازەی کرد و تیمەکەی لە دۆڕان رزگارکرد.
⚽️ مبابي يعيد ليل إلى أجواء المباراة بتسجيله هدف التعادل تحت أنظار شقيقه كيليان #الدوري_الفرنسي #Ligue1 pic.twitter.com/TqMExq1wCT
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) October 5, 2025
ئیتان وێنەیەکی خۆی لە دوای یارییەکە لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و لە کاپشنەکە نووسیویەتی؛ سیناریۆیەکی شێتانە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئێمباپێ دەگاتە سەنتەر کلێرفۆنتان لە پاریس، تاوەکو پەیوەندی بە هەڵبژاردەی فەڕەنساوە بکات، هەرچەندە گومانێکی زۆر لە بەشداریکردنی دەکرێت، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە یاریی پێشووی ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاڕیال لە لالیگا.