
یاریگا –
ئارسیناڵی پێکانی مارتن ئۆدیگاردی راگەیاند بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ئاشکرا بکات.
ئۆدیگارد شەوی رابردوو لە بردنەوەی یانەکەیدا بەرامبەر وێستهام 2-0 براوەبوون، هەر لە گێمی یەکەمدا دوای بەرکەوتنی ئەژنۆ بە ئەژنۆ لەگەڵ یاریزانێکی تیمی دژبەر، بەناچاری گۆڕانکاریی پێکرا.
یانە لەندەنیەکە راگەیەندراوێکیدا پێکانی ناوەڕاستکارەکەی راگەیاند کە بەهۆیەوە لە دوو یاریی داهاتووی نەرویج بەرامبەر ئیسرائیل لە 11ی مانگ لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی و، لە 14ی مانگ یاریی دۆستانە بەرامبەر نیوزلەندا بێبەش دەبێت.
ئارسیناڵ ئەوەشی نووسیوە کە ئۆدیگار لەژێر چارەسەر و هەڵسەنگاندنی تیمی پزیشکی یانەکەدا دەبێت بۆ زانینی رادەی پێکانەکەی لە ئەژنۆی. دواتر بەگوێرەی ئاستی پێکانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی رادەگەیەنرێت.
Martin Ødegaard has suffered collateral ligament injury to his left knee. 🚨🇳🇴
“Martin will continue to be assessed and treated by our medical team during the international window”, Arsenal statement confirms. pic.twitter.com/ENyUm4CsGc
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 5, 2025