Loading...
ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەراجیهانگرنگترین

نهێنی پێكانی زۆری یاریزانه‌ لاوه‌كان چیه‌؟

له‌ %36 پێكانه‌كان زیادی كردووه‌

Yariga App

یاریگا –

پێکان بەشێکی دانەبڕاوە لە یاریی تۆپی پێ، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ جێگەی پرسیارە، گۆڕانی سروشتی ئەم پێکانانەیە،لە کاتێکدا پێشتر ئەستێرەکان لە لووتکەی کاروانی وەرزشییاندا تووشی پێکانە قورسەکان دەبوون،به‌ڵام ئێستا پەتای پێکان بەرۆکی ئەو بەهرە گەنجانەی گرتووە کە هێشتا لە سەرەتای رێگادان.

یاریزانە گەنج و بەهرەمەندەکان زیاتر و زیاتر تووشی پێکانە قورس و درێژخایەنەکان دەبن، کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر داهاتووی وەرزشییان هەیە، کاتێک یاریزانێک دوای ماوەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە، له‌وانه‌یه‌ یانەکەی یاریزانێکی نوێی لە شوێنەکەیدا کڕیبێت، یان یاریزانێکی لاوی ئەکادیمیا شوێنەکەی پڕکردبێتەوە.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی راپۆرتێكی له‌سه‌ر زۆری پێكانی یاریزانه‌ لاوه‌كان كردووه‌ و هۆكاره‌كانی ئاشكرا كردووه‌.

یاریزانە زۆر لاوه‌كان لەبەردەم مەترسیدان

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، لەم ساڵانەی دواییدا، یانە گەورەکان، بە شوێنپێی بارسێلۆنا رۆیشتوون و  لە بەشداریکردنی یاریزانی زۆر لاوه‌كان، له‌ بارسێلۆنا لامين یامال 15 ساڵ، کوبارسی 16 ساڵ، ئەلێخاندرۆ باڵدێ 17 ساڵ نموونەی دیاری ئەم دیاردەیەن. بەڵام ئەم بەشدارییە زووە لە کاتێکدایە کە جەستە و کەسایەتییان هێشتا لە قۆناخی گەشەکردندایە، بۆیە کاتێک یاریزانێکی گەنج تووشی پێکان دەبێت، لە 90٪ی حاڵەتەکاندا پێکانەکە قورسە و ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ چاکبوونەوە.

پچرانی بەستەری خاچی بووەتە دیاردەیەکی باو، کە پێشتر ڕووداوێکی دەگمەن بوو، بەپێی ئامارەکان، لە وەرزی 2024-2025، 25 یاریزان لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپادا تووشی ئەم پێکانە بوون، کە وه‌رزی پێشووتر  16 یاریزان بوو واته‌ ڕێژەی 36٪ زیادیکردووە.

هۆکارە ئەگەرییەکانی پشت ئه‌م حاله‌ته‌ چین؟

سەرەڕای پێشکەوتنی زانستی وەرزشی، پزیشکی، خۆراک و تەنانەت دەروونناسیش، ژمارەی پێکانەکان لە زیادبووندایە، چەندین پرسیار و گریمانە لەمبارەیەوە هەن:

فشاری جەستەیی:

بەشداریکردنی زۆر لە یارییەکاندا لە تەمەنێکی زوودا و پێش تەواوبوونی گەشەی جەستەیی و رۆلی سه‌ركردایه‌تی له‌ ناو تیم فشاری به‌رده‌وامی میدیا و هانده‌ر یه‌كێكه‌ له‌ كاریگه‌رییه‌كان.

هۆکارە ژینگەییەکان:

یارییکردن لەسەر چیمەنی دەستکرد، کە رەقترە و جووڵەی تێدا قورسترە، بارگرانی لەسەر ماسولکە و بەستەرەکان زیاد دەکات.

دیزاینی پێڵاوە نوێیەکان:

دیزاینی پێڵاوە نوێیەکان، کە رەقترن و جۆری بزمارەکانیان جووڵەی خێرا قورس دەکات، هۆکارێکن کە هەندێک جار ڕێگرن لە ئەنجامدانی جووڵەی سروشتی.

خشتەی یارییەکان

یاریی یەک لەدوای یەک لەنێوان خول، جامەکان، پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان، یاریی هەڵبژاردەکان، و گەشتی بەردەوام، ماندووبوونێکی دەروونی و جەستەیی دروست دەکات کە یاریزانی گەنج ناتوانێت بەرگەی بگرێت

یاریی چڕ و توند

تۆپی پێی مۆدێرن پشت بە خێرایی و گۆڕینی ئاڕاستە لە بۆشایی بچووکدا دەبەستێت، ئەمەش ماندووبوونێکی زۆر دەخاتە سەر بەستەر و ماسولکەکان.

بۆچوونی پسپۆڕان: تۆپی پێ خێراتر و توندتر بووە

دکتۆر کێڤن ئاڕ ستۆن، یەکێک لە بەناوبانگترین پزیشکانی چارەسەری ئەژنۆ لە جیهاندا، پێی وایە هۆکاری سەرەکی تەنها خشتەی یارییەکان نییە، ئەو دەڵێت: یاریزانەکان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر و خێراتر دەبن، هێزی بەریەککەوتنەکان زیاتر بووە و یاریزانەکان خێراتر ئاڕاستە و ڕیتمی خۆیان دەگۆڕن.”

بە بڕوای ئەو، ئەم جووڵە ناسروشتی و توند، کە لە ئەنجامی بچووکبوونەوەی بۆشاییەکانی یاریگا و پێویستیی کاردانەوەی خێراوە دروست دەبن، فشارێکی زۆر دەخەنە سەر بەستەرەکانی ئەژنۆ و دەبنە هۆی پچڕانیان، تەنانەت ڕاهێنانەکانیش توندتر بوونەتەوە و زیاتر لەسەر بۆشایی بچووک دەكرێن، کە ماندووبوون زیاتر دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button