
یاریگا –
ریال مەدرید لە گەڕی هەشتەمی یارییەكانی لالیگا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڤیاڕیال دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیال دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ریال مەدرید لە یاریی رابردووی لالیگا بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید تووشی شكستێكی سەخت بوو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ دێربی مەدریدی دۆڕاند.
لەم وەرزەدا لە كۆی 7 یاریی شەش یاریی بردووەتەوە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
ڤیاڕیال لەم وەرزەدا بە بەهێزی دەستیپێكردووە و لە كۆی حەوت یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و یەک یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ دانی كارڤاخال، ترێنت ئارنۆڵد، ئانتۆنیۆ رودیگەر و فێرلاند مێندی رووبەڕووی ڤیاڕیال دەبێتەوە.
ڤیاڕیال بە بێ خوان فۆیس، ئایۆزی، پاو كابانیس، لۆجان كۆستا، كامبوالا و مۆرینۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ئەسێنسیۆ ،میلیتاو، هاوسن، كارێراس
ڤاڵڤێردی، چوامینی، بێڵینگهام، گولەر
ئێمباپێ، ڤینیسیۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڤیاڕیال
جونیۆر
مۆرینۆ، ڤیێگا، مارین، كاردۆنا
ئاخۆماش، پارتێی، گێی، مۆلێرێۆ
میكاتادزێ، پێپێ