Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

یۆرگن کلۆپ بڕیاری لەبارەی داهاتووی خۆی دا بۆ گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپی راهێنەری ئەفسانەیی ئەڵمانیی و یانەکانی بۆرووسیا دۆرتموند و لیڤەرپوول بڕیاری کۆتایی خۆی دا لەبارەی گەڕانەوەی بۆ جیهانی راهێنەرایەتیکردن.

کڵۆپ یەکەمین کاروانی پیشەگەرێتی خۆی لەگەڵ ماینزی وڵاتەکەی 2001-2008 دەستپێکرد. پاشان 7 ساڵی ئەفسووناوی لەگەڵ دۆرتموند تاقیکردەوە پێش ئەوەی پۆستەکەی لیڤەرپوول وەربگرێت و رێدز هێنێتەوە نێو بردنەوەی نازناوە نێوخۆیی و کیشوەرییەکان، بەتایبەت کاتێ بوونە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ. لە مانگی مایۆی ساڵی رابردوو بەیەکجاریی ئانفیڵدی جێهێشت، چووە نێو پرۆژە گەورەکەی رێد بوڵ بۆ سەرپەرشتیکردن و پێشخستنی سەرجەم تیمەکانی نێو ئەو ئەو کۆمپانیایە.

لە نوێترین لێدواندا، کڵۆپ جەختدەکاتەوە کە ناگەڕێتەوە بۆ جیهانی راهێنەرایەتیکردن. هاوکات 25 ساڵەی کاروانەکەشی واوێنا کرد بێبەشی کردووە لە شتە تایبەتەکانی ژیانی کەسیی لە دەرەوەی تۆپی پێ و وتی

ماوەی 25 ساڵ، تەنها دووجار چوومەتە زەماوەندەوە، ئەوەش یەکێکیان شاییەکەی خۆم و، ئەوی دیکەش 2 مانگێک بەرلەئێستا بوو. 25 ساڵە تەنها 4 جار چوومەتە سینەما، هەر هەمووجارەکان لە کۆتا 8 هەفتە بووە.

ناوبراو لەوەش زیاتر باسی لەو کاریگەرییانە کرد کە راهێنەرایەتی هەیبووە بەسەر ژیانی کەسییدا و بەشێک لە چێژی شتەکانی لێ وەرگرتبووەوە، وتی

وەک راهێنەر، چوومەتە زۆر وڵات، بەڵام هیچ کام لەو وڵاتانەم نەبینیوە! بەڵکو تەنها هۆتێل، یاریگاکان و شوێنی راهێنانم دەبینی.

 

دیارترین نازناوەکانی کڵۆپ لەگەڵ دۆرتموند و لیڤەرپوول بووە کاتێک دوو وەرزی لەسەریەک زەردەواڵەکانی کردە پاڵەوانی بوندێسلیگا و جارێکیش گەیاندنیە کۆتایی چامپیۆنزلیگ. لەگەڵ رێدزیش بۆ یەکەمین جار دوای چەندین ساڵ یانەکەی کردەوە خاوەنی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگیش.

بابەتی زیاتر

Back to top button