
یاریگا –
لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق، پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا.
وەرزی نوێی 2025 _ 2026ـی خولی نایابی عێڕاق دەستی پێکرد و پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای فەرماندەیی بەبێ گۆڵ لەگەڵ مەسافی یەکسان بوو، ئەرسەلان جەلال، راهێنەری پێشمەرگەی سلێمانی دوای یارییەکە دەربارەی ئاست و ئامانجی تیپەکەی لەم وەرزە گووتی:
دەسپێکی هەموو خولێک یەکەم یاریی ئاسان نیە، هەرچەندە لە بەشێکی یارییەکە دەرفەتمان هەبوو گۆڵ تۆمار بکەین و سێ خاڵ بەدەست بهێنین، هەندێک هەڵە و کەموکوڕی هەیە کە پێویستە بۆ یارییەکانی داهاتوو چارەسەری بکەین، ئامانجی ئێمە و کارگێڕی یانەش گەیشتنە بە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.
گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆی دوا خولەک تووشی شکست هات بەرامبەر مەسافی باشوور، هەرچەندە گازی باکوور لە خولەکی 90 گۆڵی یەکسان بوونی تۆمار کرد، بەڵام مەسافی باشوور لە خولەکی 90+4 بە لێدانی سزا گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد و 3 _ 2 گازی باکووری دووچاری یەکەم شکست کرد.
لە گەڕی داهاتوو پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتە میوانی میسان، گازی باکووریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئیتیساڵات دەبێتەوە.