Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هەڵەی کوشندە؛ ناوبژیوان داوای لێبوردن لە ریال سۆسیداد دەکات

گۆڵی یەکەمی بارسێلۆنا هەڵە بوو!

Yariga App

یاریگا –

هەڵەیەکی ناوبژیوانی لە یارییەکی مشتومڕاوی هەفتەی رابردووی لالیگا، لە نێوان بارسێلۆنا بەرامبەر ریال سۆسیداد کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

بارسێلۆنا دوێنێ شەو توانی بە ئەنجامی 2-1 لە ریال سۆسیداد بباتەوە و بگەڕێتەوە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا.  لە خولەکی 31ی یارییەکەدا ریال سۆسیداد لە رێگەی گۆڵێکی ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا بە ئەنجامی 1-0 پێشکەوت. بارسێلۆنا لە خولەکی 43 هەلی لە لێدانی گۆشە وەرگرت و جول کوندێ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و ناوبژیوان دوای یارییەکە ئەم گۆڵەی بە هەڵە زانی.

ناوبژیوان ئەلیخاندرۆ هێرناندێز دوای یارییەکە دانی بەوەدانا کە بڕیارەکەی بۆ لێدانی گۆشە هەڵە بووە، ئەمەش شتێک بوو کە یاریزانانی سۆسیدادی توڕە کرد. ئەلێکس رامیرۆی گۆڵپارێز لە لێدوانێکیدا دوای یارییە گوتی:

قسەمان لەگەڵ ناوبژیوان کرد و ئەویش دانی بە هەڵەکەیدا ناوە، بێگومان هەڵەی سەرەکی لەلایەن ئێمەوە بوو، کە بەرگرییەکی خراپمان کرد.

رامیرۆ هەروەها ئاماژەی بە سنوورداربوونی بەکارهێنانی VAR لەم جۆرە دیمەنانەدا کرد و گوتی:

بەداخەوە بەگوێڕەی پرۆتۆکۆلەکە، VAR ناتوانرێت بەکاربهێنرێت و بەڕای من نابێت بەکاربهێنرێت، چونکە ئەگەرنا هەموو شتێک نادادپەروەرانە دەبێت. هێڵێکی وردە، ئێمە لەو ساتەوەختە تایبەتەدا بەرگرییەکی باشمان نەکرد و دەبێت راستی بکەینەوە.

ئێستا بارسێلۆنا خۆی بۆ یارییەکی چارەنووسساز بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەکات، هاوکات سۆسیداد هەوڵدەدات هەفتەی داهاتوو بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ ئەنجامەکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button