
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا میوانداری ریال سۆسیداد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ریال سۆسیداد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

شەوی رابردوو لە دێربی مەدریدا ئاتلێتیكۆ مەدرید میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی ئاتلێتیكۆ مەدرید بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات. لە ئەگەری بردنەوەی بارسێلۆنا لە ریال سۆسیداد ئەوا یانە كاتالۆنییەكە دەچێتە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا.
بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی شەش یاریی رابردوو لە پێنج یاریی براوە بووە و یارییەكیش بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا ریال سۆسیداد لە كۆی شەش یاریی رابردوو تەنیا لە یەک یارییدا براوە بووە دوو یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ خوان گارسیا گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی، رافینیا، فێرمین لۆپێز، ئالیخاندرۆ بالدێ، گاڤی و تێر شتیگن رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە.
ریال سۆسیداد بە بێ ئۆسكارسن و هێرێرا بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
چێزنی
ئێریك گارسیا، ئاراوخۆ، كریستێنسن، مارتن
دی یۆنگ، بێرناڵ
بەرداخچی، ئۆلمۆ، راشفۆرد
لیڤاندۆڤسكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال سۆسێداد
ریمیرۆ
ئارامبورو، زوبیلدیا، دوجێ كار، مونۆز
مارین، تاخادا، مێندێز
كوبۆ، ئۆیارزابال، بارانێچێیا



