
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە دێربی مەدرید ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15 ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

چابی ئاڵۆنسۆ وەک راهێنەری ریال مەدرید لە یەكەم تاقیكردنەوەی قورسدا و لە یەكەم دێربی مەدریدا رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.
لەم وەرزەدا ئاتلێتیكۆ مەدریدی دیێگۆ سیمیۆنی بە دۆخێكی خراپدا تێپەڕدەبێت و لە كۆی شەش یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و یەک یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید ڵی چابی ئاڵۆنسۆ سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە.
بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالێگا دێت.
لە مێژوودا هەردوو یانە 240 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە 123 یاریی ریال براوە بووە، ئاتلێتیكۆ 59 یاریی و 58 یارییش یەكسان بوون.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاتلێتیكۆ بە بێ تیاگۆ ئالمادا، كاردۆسۆ و خێمینێز رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ ترێنت ئارنۆلد، ئانتۆنیۆ رودیگەر و فێرلاند مێندی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
ئۆبلاک
یۆرێنتی، لی نۆرماند، لینگلێت، هانكۆ
سیمۆنی، كۆكی، باریۆس، گالاگێر
ئالڤارێز، سۆرلۆت
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
كارڤاخال ،هاوسن، میلیتاو، كارێراس
ڤاڵڤێردی، چوامینی، گولەر
ماستانتونۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس