Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

راهێنه‌ری زاخۆ هۆشداری دەدات و عەلی کازمیش بەڵێنی سێ خاڵ

وسام رزق؛ هیچ یارییه‌ك ئاسان نیه‌

Yariga App

یاریگا –

راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ هۆشدار ده‌دات له‌ یارییان به‌رامبه‌ر دیالا و گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ش متمانه‌ی به‌ تیپه‌كه‌ی نیشاندا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییە گرنگەکەیان لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، وسام رزق، راهێنەری یانەکە و عەلی کازمی گۆڵپارێز، تیشکیان خستە سەر ئامادەکاری و ئامانجەکانیان به‌رامبه‌ر دیالا.

وسام رزق:

“هەموو یارییەک شێوازی خۆی هەیە و کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەین”

وسام رزق، راهێنەری قەتەریی یانەی زاخۆ، لە سەرەتای قسەکانی له‌ گۆنگره‌ رۆژنامه‌نیه‌كه‌ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ناتوانرێت بە یەک شێواز مامەڵە لەگەڵ هەموو رکابەرەکاندا بکرێت و گوتی،

“هەموو یارییەک تایبەتمەندیی خۆی هەیە، ناتوانرێت بە هەمان شێواز مامەڵە لەگەڵ هەموو ڕکابەرەکاندا بکرێت، شێوازی یاریکردنمان پشت بە ریتمی ڕکابەر دەبەستێت.”

راهێنەری زاخۆ هەروەها باسی لە چەند لایەنێکی ئەرێنی و ئاستەنگییەکانی تیمەکەی کرد و رایگه‌یاند،

پێکەوە گونجانی نێوان یاریزانان بە تێپەڕبوونی یارییەکان وردە وردە باشتر دەبێت، ئەمەش هۆکارێکی ئەرێنی و گرنگە بۆ ئێمە،هەندێک جار بەدەست تۆپە درێژەکانەوە دەناڵێنین، بەڵام دەستەی هونەری کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەم خاڵە دەکات لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا.”

له‌ كۆتاییدا راهێنه‌ره‌ قه‌ته‌ررییه‌كه‌ رایگه‌یاند، سەرەڕای گەشتی درێژ و فشاری یارییەکان، یاریزانان هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەکی بەرزیان نیشانداوە و ئاستێکیان پێشکەش کردووە کە شایستەی پاڵەوانێتییەکەیە.

عەلی کازم: “بردنەوەی رابردوو پاڵنەرێکی بەهێزی پێداوین و ئامانجمان سێ خاڵە”

لەلایەن خۆیەوە، عەلی کازم، گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ، بە متمانەیەکی زۆره‌وه‌ باسی لە کاریگەریی ئەنجامە ئەرێنییەکانیان کرد و ئامانجی تیمەکەی بۆ یارییەکەی دیالە ئاشکرا کرد:

“یارییەکی گرنگ و قورسمان لەپێشە بەرامبەر تیمێک کە بە شێوازی تایبەتی خۆی ڕێکخراوە، بردنەوەکەی رابردوومان پاڵنەرێکی ورەبەخشی بەهێزی پێداوین.

گۆڵپارێزه‌ عێراقیه‌كه‌ی زاخۆ گوتیشی،

ئامانجمان بەدەستهێنانی سێ خاڵەکەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە پێشکەوتن، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له‌ یارییه‌كان ده‌ربكه‌وین.

زاخۆ کە لە دوو یاریی رابردوودا خاوەنی بردنەوەیەک و دۆڕانێکە، سێ خاڵی هه‌یه‌ دەیەوێت لەم یارییەدا بردنه‌وه‌ تۆماربكات، به‌ڵام ئه‌ركی ئاسان نیه‌ چونكه‌ دیالا دوو یاری رابردوو بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button